Rawan Subhi Obaiullah
25 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2026
دوای فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی نەجەفیش هەموو گەشتەکانی لەگەڵ ئێران راگرت، هۆکاری سەرەکیی وەستاندنی گەشتەکان بۆ رەتکردنەوەی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی زەمینی دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە فڕۆکە ئێرانییەکان، بەهۆی چوونە بواری جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکاوە.
پێش چهند ڕۆژێك حکوومەتی عێراق فەرمانی بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مهدهنی کردووە هەموو گەشتە ئێرانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا ڕابگیرێن، ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە واشنتن هۆشداریی داوە هەر فڕۆکەخانەیەک خزمەتگوزاری بە فڕۆکە ئێرانییەکان بدات، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
عێراق یەکێکە لە مەڵبەندە سەرەکییەکانی گەشتە ئێرانییەکان، بەتایبەت بۆ مەبەستی سەردانی ئاینی، بەهۆی ئەم بڕیارەوە، چەندین نوسینگەی گەشتیاری لە بەغدا دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی بلیتەکان و گۆڕینی گەشتەکان بۆ گەشتی "وشکانی".