Sangar Hamad Azeez
10 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "لەگەڵ پرۆژەی بە خۆماڵیکردنی دەرمان و ئەو بڕە دەرمانەیەی کە هاوردە دەکرێت بڕی ٦.١ ملیار لیرە بۆ گەنجینەی تورکیا دەگەڕێتەوە".
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، لە ئێستادا تورکیا لە توانایدا بە بەرهەمی ناوخۆیی تەواوی پێداویستییەکانی وڵاتەکەی لە دەرمان دابین بکات .
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاندووە: "پێشبینی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌ی ده‌رمان له توركیا به به‌های شه‌ش ملیار‌و ١٠٠ ملیۆن لیره‌یه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له سه‌دا سه‌دی ده‌رمان بەرهەمی ناوخۆیی بێت".
یڵدرم ئاماژەی بەوە کردووە کە له چوارچێوه‌ی ئه‌و كارانه‌ی له ساڵی 2016دا ده‌ستیپێكردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی جاری له ده‌رماندا، 375 به‌رهه‌م كه به‌هاكه‌یان دوو ملیار‌و 200 ملیۆن لیره بوو له ساڵی 2017دا جێگیركران. تا ئێستا تێكڕای ئه‌و ده‌رمانانه‌ی جێگیركراون به‌هایان نزیكه‌ی سێ ملیار لیره‌یه و، به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی ده‌رمانه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 577 جۆر".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەرئەوەی کە ئەو پرۆژەیە کاریگەری ئەرێنی باشی هەبووە لەسەر ئابووری تورکیا و رایگەیاند: "به كاره‌كانی بەخۆماڵیكردنی ده‌رزی نزیكه‌ی ٩٠٠ ملیۆن لیره سوود به داهاتی گشتیی ده‌گه‌یه‌ندرێت".