Ramal Abdullah Mahmood
30 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
مێرسین – AA
کزکالەسی "قەڵای کچ" لە شارۆچکەی ئەردەملی سەر بە پارێزگای مێرسین کە خراوەتە لیستی جیهانی میراتی کاتی یونیسکۆ، بۆتە هۆی ئەوەی بە رێژەی لە سەدا ٩٠ هۆتێلەکانی ناوچەکە پڕببن لە گەشتیار.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کولتوور و گەشتیاری کزکالەسی، مەهمەت شیرین ئۆزتۆپ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، هاتنی تاراوگەنشینان بۆتە هۆی دڵخۆشکردنی ئەو کەسانەی بە کاری کەرتی گەشتیارییەوە سەرقاڵن و بە رێژەی لە سەدا ٩٠یش هۆتێلەکان پڕبوون لە گەشتیار.
مەهمەت ئۆزتۆپ ئاماژەی بەوە دا کە چاوەڕێ دەکرێت ئەم رەوشە تاکو جەژنی قوربان بەردەوام بێت و، گوتی: "رووکردنە ناوچەکەمان بە مەبەستی پشوو وەرگرتن لە لایەن تاراوگەنشینانەوە بۆتە هۆی دڵخۆشکردنی ئەو کەسانەی داهاتیان لە سەر هۆتێل و مۆتێلەکانە. بەر لە هاتنی جەژن بەشێکی زۆری ژووری هۆتێلەکان بەکرێ گیراون".
مەهمەت ئۆزتۆپ پێشنیازی بۆ ئەو کەسانە کرد کە بە مەبەستی گەشت دەچن بۆ کزکالەسی بچنە شوێنە کولتووری و مێژووییەکانیش و، گوتی: "پێویستە گەشتیاران دوای مەلەکردن لە دەریای ناوەڕاست و خۆدانە بەرخۆر، بچنە ئەو شوێنە مێژوویانەی لە ناوچەکەمان هەڵکەوتوون. Cennet Cehennem, Astım Dilek Mağaraları, Kanlı Divane, Ayaş Elaiussa Sebaste Antik Kenti, Adam Kayalar و Kızkalesi خۆ ئەگەر بێت و نەچنە ئەو شوێنانە ئەوە گەشتەکەیان دەبێتە نیوەچڵ".
مەهمەت ئونلودەرە کە یەکێکە لەو تاراوگەنشینانەی لە سویسراوە رووی لەو ناوچەیە کردووە، ئاماژەی بەوە دا کە کەناراوەکانی مێرسین دەڵێی بەشێکن لە بە هەشت و گوتی: "بەڵام بە داخەوە گەشتیاران پاک رایناگرن. من لە سویسرا هەر نەخۆش دەبم. بەڵام کە دێمەوە وڵاتی خۆم و خۆم دەدەمە بەرخۆر چاک دەبمەوە".