Sezgin Pancar
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
مێرسین - AA
به بۆنه‌ی جه‌ژنی پاسكالیا له كڵێسای كاتۆلیكی مێژوویی مێرسین، رێوڕسمێكی ئایینی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كه مۆمیان داگیرساند و نزایان كرد، به مه‌ش چه‌ژنی پاسكالیایان پیرۆز كرد.
قه‌شه فرانسیس دۆندو كه رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌برد، به‌شێك له ئینجیلی خوێنده‌وه.
پاشان له گوتارێكدا هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه چاکە له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت، هاوكات په‌یامی ئاشتیی و برایه‌تیی بڵاوكرده‌وه. به‌شداربووانیش جه‌ژنه پیرۆزه‌یان له یه‌كتری كرد.
ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌و جه‌ژنه پاش نیوه شه‌و له باخچه‌ی كڵێساكه درێژه‌ی هه‌بوو.
بۆ ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كه به بێ كێشه ته‌واوبێت، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵیان له ده‌ورووبه‌ری كڵێساكه گرته‌به‌ر.