Gökhan Yılmaz
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك له ئیستانبوڵ كه پۆلیسی هێزی به‌رگری شارستانی هه‌ڵگرتبوو، پێنج پۆلیس برینداربوون.
به پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، به هۆكارێك كه هێشتا نه‌زانراوه، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له میانی رۆیشتندا له ناوچه‌ی ئۆتۆبانی مهحمودبهی له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و وه‌رگه‌ڕاوه.
دوا به‌دوای رووداوه‌كه پۆلیس و تیمی ته‌ندروستی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
بریندارانی رووداوه‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه.
دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵگیرایه‌وه، هاتوچۆ بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه راگیرا، پاشانیش ئاسایی بووه‌وه.