Sezgin Pancar,Muhammet Ali Kemal
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
مێرسین- AA
تاڤگەی یەرکۆپرو کە دەکەوێتە شارۆچکەی موت سەربە پارێزگای مێرسین و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پارکە نیشتمانییەکان و پاراستنی سرووشتەوە وەک ''مۆنومێنتی سرووشت" تۆمارکراوە، دەبێتە مەنزڵی ئەوانەی کە دەیانەوێت ئامێزانی سرووست بن و پشووەکانیان لەنێو کەشێکی دڵڕفێندا بەسەربەرن.
تاڤگەکە ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی موت-ەوە دوورە و لە بەرزایی ٣٠ مەترەوە دێتە خوارەوە. بە هۆی سرووشتی دەست لێنەدراوییەوە شوێنێکی جێگەی بایەخی گەشتیارانە. چەمی بەردەم تاڤگەکە ٣٠٠ مەتر درێژ و ١٥ مەتر قووڵە و رەنگێکی شینی فەیروزی جوانی هەیە.