ھەموو ساڵێک ھیندییەکان لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار، فێستیڤاڵی ھۆلی ئەنجام دەدەن، ئەمساڵ ئەو فێستیڤاڵە لە شاری نیویۆرک بە چەندین چالاکی جۆربەجۆر ئەنجامدرا.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە پارکی کەلتوور و ھونەری برۆکلین بەڕێوەچوو.
بێجگە لە ھیندەکان، سەدان ئەمریکی بەشدارییان تێدا کرد لەگەڵ چوونە ژوورەوە، بەشداربووان رەنگیان بە سەردا دەکرا.
ھەروەھا لەو پارکە کۆنسێرتێک سازکرا کە ئەمریکییەکان بە سەما جۆش و خرۆشیان دایە فێستیڤاڵ.