Cemal Sargati
07 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
له پاركى ئازادى شارى سلێمانى و به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى حكومى و حزبى و هاووڵاتییانى شارى سلێمانى، به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى و به هاوكارى نه‌مامگه ئه‌هلییه‌كان، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵى گوڵ و نه‌مام به‌رێوه‌چوو كه بڕیاره ماوه‌ى 5 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به هه‌زاران جۆر گوڵ و نه‌مام نمایش کراوە به‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر پاركى ئازادى دیمهنێكى جوانترى دهبخشیهوه، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش گوڵ و نه‌مام هێنراوە، ئه‌وانیش فێستیڤاڵه‌كه‌یان جوانتر كردبوو، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان ده‌یان توانى بۆ رازاندنه‌وه‌ى ماڵه‌كانیان گوڵ و نه‌مام به نرخێكى گونجاو بکڕن.
ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى، سازان تۆفیق عه‌لى به ئاژانسى ئانادۆڵو راگه‌یاند "دووساڵ جارێك ئه‌م فێستیڤاڵه له شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه زیاتر گرنگى به گوڵ و نه‌مام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سروشتى ناوچه‌كه‌مان سه‌وز و جوانتر بێت".
گوتیشى: "پێویسته هاووڵاتییان گرنگى به ماڵه‌كانیان بده‌ن ئەویش بە رازاندنه‌وه‌یان به گوڵ و نه‌مام چونکه گوڵ و نه‌مامه‌كان سروشتى ماڵ جوانتر ده‌كەن و هه‌وایه‌كى پاك به‌رهه‌مده‌هێنن كه ئه‌وه‌ش ته‌ندروستیه‌كى باش ده‌به‌خشێت به مرۆڤ".
سازان تۆفیق عه‌لى راشیگه‌یاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى جگه له‌وه‌ى 17 به‌شى خۆى له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده‌یه ئه‌وا چه‌نده‌ها نه‌مامگه‌ى ئه‌هلى به‌شداریان كردووه تاوه‌كو زیاتر و باشتر بناسرێن، هه‌روه‌ها به هه‌زاران جۆر گوڵ و نه‌مام له‌م فێستیڤاڵه به‌شداری پێكراوه و، چه‌ندین گوڵ له دەرهوهى هه‌رێم هێنراون".
له‌باره‌ى نرخى گوڵ و نهمامهكانهوه، ناوبراو گوتى: "ئه‌وه‌ى له‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشكراون نرخه‌كانیان جێگره و داشكاندان بۆ گوڵ و نه‌مامه‌كان كراوه، ماوه‌ى ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش 5 رۆژه و هاووڵاتییان ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانى بكه‌ن و گوڵ و نه‌مام بكڕن".
خاوه‌نى نووسینگه‌ى کشتوكاڵى گه‌ڵا، هێمن محەمه‌د ئه‌مین کە به‌شدارى لە فێستیڤاڵەکەدا كردووە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "به پێویستمان زانى به‌شدارى ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا بكه‌ین تاوه‌كو خزمه‌تێک به هاووڵاتییانى شارى سلێمانى بكه‌ین".
گوتیشى: "له‌م فێتستیڤاڵهدا سه‌رجه‌م گوڵ و نه‌مامه‌كان نمایش ده‌كرێن و هاووڵاتییان ده‌توانن له ماوه‌ى ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا سه‌ردانمان بكه‌ن و به ئاره‌زووى خۆیان گوڵ و نه‌مام بكڕن تاوه‌كو ژینگه‌ى شاره‌كه‌مان پاك تر بێت و سیمایه‌كى جوانرت ببه‌خشێت".
له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باخچه‌كانى سلێمانى زیاتر له 533 باخچه و پارك و دارستان، هه‌روه‌ها زیاتر له 300 بلور بونیان هه‌یه، هه‌روه‌ها رێژه‌ى سه‌وزایى له سنووره‌كه نزیكبووه‌ته‌وه له ستاندارى جیهانى به‌وه‌ى ژماره‌ى داری روێنراو بریتیه له یەک میلۆن و 5 سه‌د هه‌زار دار و هه‌روه‌ها ساڵانه زیاتر له 15 بۆ 20 هه‌زار دار ده‌ڕوێندرێت.