Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
ئورفا - AA
كه‌بابی حهشحش له شارۆچكه‌ی بیرهجك كه له رۆخی رووباری فوراتدایه، كڕیاران له ئورفا و ئاداناوه بۆلای خۆی راده‌كێشێت.
بیرهجك كه وه‌ك پردێكه له نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئانادۆڵدا، به‌م دواییه جوانییه‌كه‌ی و تام و چێژی خواردنه جیاجیاكانی ده‌نگیداوه‌ته‌وه.
ئاماده‌كارییه‌كانی كه‌بابی حهشحهش چه‌ند كاتژمێرێك به‌رله پێشكه‌شكردنی ده‌ستپێده‌كرێت. سه‌ره‌تا گۆشتی بێ چه‌وریی سه‌ر په‌راسووه‌كانی مه‌ڕ ده‌كرێته قیمه. دواتر بیبه‌ری سوور، سیر، مه‌عده‌نوس، ته‌ڕه‌پیاز، خوێ و چه‌ند جۆرێكی به‌هارات تێكه‌ڵی قیمه‌كه ده‌كرێت و نزیكه‌ی سێ كاتژمێر له‌ناو به‌فرگره‌دا داده‌نرێت.
دواتر به پێچه‌وانه‌ی كه‌بابه‌كانی دیكه‌وه له شیشی خڕ ده‌درێت و چێژێك به كڕیاران ده‌دات كه هه‌رگیز له‌بیریان نه‌چێته‌وه.
مسته‌فا ئشك كه‌بابچی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ماوه‌ی 25 ساڵه له‌گه‌ڵ سێ براكانم كه‌بابی حهشحهش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و پیشه‌كه‌مان زۆر خۆشده‌وێت".
مستەفا ئشك ده‌ڵێت یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌بابی حهشحهش ئه‌وه‌یه، ده‌بێت گۆشتی مه‌ڕێك به‌كاربهێنێت كه له له‌وه‌ڕگه‌دا په‌روه‌رده‌كرابێت و له‌جیاتی مه‌كینه‌ی قیمه، گۆشته‌كه به ده‌ست بكرێته قیمه.
مستەفا ئشك گوتی: "كه‌بابی حهشحهش له كه‌بابی ئادانا و ئورفا جیاوازه. چێژێكی تایبه‌تی لێكدانی گۆشت و سه‌وزه‌كانه. پێشنیازده‌كه‌ین هه‌مووان لانیكه‌م جارێك تاقیی بكه‌نه‌وه".