Rewan Subhi,Sarmand Hameed
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
دهۆك
ستافی چوارەم فیلمە فێستیڤاڵی نێودەولەتی دهۆك ئەمرۆ لە شاری دهۆك راگەیێندرا كە بڕیارە لە رێكەوتی 9/9/2016 لە هۆڵی كۆنفرانسەكانی زانكۆی دهۆك بەرێوەبچێت و رێكخەری فێستیڤاڵەكەیش ئاماژە بەوەدەكات كە قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان كاریگەری لە كوالێتی فڵمە فێستیڤالی دهۆك ناكات.بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای دهۆك ئەیوب رەمەزان لە گوتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەمساڵ گۆرانكاری گەورە لە بەرنامەی فیلمە فێستیڤاڵی نێودەولەتی دهۆك كراوە، لەو باوەڕەدام كە لە فێستیڤاڵی رابردوو باشتر دەبێت. بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لە پارێزگای دهۆك ئەیوب رەمەزان ئاماژە بەوەیشدا كە فیلمی كردنەوەی فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك فیلمی رەشەبا دەبێت كە لە دەرهێنانی هونەرمەند حوسێن حەسەنە كە باس لە رەوشی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان دەكات و لە سەر كارەساتی شنگالە. رێكخەری چوارەم فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك لە گوتەیەكدا راگەیاند" ساڵانە فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك میوانداری سینەمای وڵاتێك دەكات، سالی 2012 میوانداری سینەمای ئەڵمانیامان كرد، سالی 2013 سینەمای ئیتالیا، 2015 سینەمای فەڕەنسا، ئەمساڵ بڕیارە میوانداری سینەمای ووڵاتانی ئەسكەندەنافیا بكرێت كە بە 13 فیلمی نایاب بەشداری فێستیڤاڵەكە بكەن". رێكخەری چوارەم فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك گوتیشی: "ئەمساڵ وەكو ساڵانی رابردوو نابێت بلیتی تەماشاكردنی فیلم بۆ جەماوەر بێ بەرامبەر دەبێت". رێكخەری چوارەم فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك گوتیشی: "ئەمساڵ پەیوەندییمان بە دەزگایەك كردووە كە كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوی نامەی ئاشتی و مرۆڤایەتی و چەندین خەڵاتیان هەیە، ساڵانە و ئەو دەزگایە بەشدار دەبێت لە فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك و خەڵاتی سینەما بۆ ئاشتی پێشكەشی فیلمێك دەكات".ساڵی رابردوو سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بەشداربوو لە سێیەم فیلمە فێستیڤاڵی نیودوڵەتی دهۆك و ئاماژە بە گرنگی سینەما دا و ئاماژەی بەوە كرد كە حكوومەت وەك پێویست نەیتوانیووە پشتگیری لە هونەری سینەما بكات، لە كاتێكدا سینەما یەكێكە لە هونەرە كاریگەرەكان لە جیهاندا.سێیەمین فیڵمە فیێستڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆك بە بەشداریكردنی 142 فیلم لە 42 وڵاتی جیاواز، لەشاری دهۆك بەرێوە چوو بوو.