Abdullah Shukur,Sarmand Hameed
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
تاران
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەلیم جبووری بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری تاران و لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی، عەلی لاریجانی کۆبووەوە.
جبووری و لاریجانی لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران، لە دوای کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان رێکخست.
لاریجانی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا گوتی: "ھەمیشە گرنگیمان بە یەکپارچەیی خاکی عێراق داوە. بۆ سەقامگیری ناوچەکە پێویستە یەکپارچەیی خاکی عێراق بپارێزرێت".
لاریجانی راشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کراوە و کۆبوونەوەکانیش لەمەڕ ھەڵگرتنی ئەو لەمپەرانەی کە رێگرن لە فراوان بوونی چالاکی بازرگانی ئێران و عێراق بەردەوامە.
لای خۆیەوە سەلیم جبووری جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان لە بواری بازرگانی بوارەکانی دیکە ھەمیشە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بەھێز بکەن.