Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارێزگای تاران پایته‌ختی ئێران و پارێزگای ته‌ورێز باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی پیسبوونی هه‌واوه له‌خوێندنگه‌كاندا پشوو راگه‌یه‌نراوه.
پارێزگای تاران له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراودا داوا ده‌كات، به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه نه‌خۆشانی دڵ و سییه‌كان، به‌ساڵاچوو، ژنی دووگیان و منداڵان خۆیان له مانه‌وه‌ی زۆر له‌ده‌ره‌وه بپارێزن.
پارێزگای ته‌ورێزیش داوای له هاووڵاتییان كردووه له جیاتیی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان، هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ به‌كاربهێنن.
- پیسبوونی هه‌وا له تاران خه‌ڵكی ناچاركردووه ده‌مامك ببه‌ستن
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێریی ژینگه‌ی تاران، محه‌مه‌د راستگهری له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئیرنا رایگه‌یاندووه، له‌سه‌رتاسه‌ری تاران‌دا رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا گه‌یشتووه‌ته 152 میللیگرام له یەک مهترسێجادا و ئه‌م رێژه‌یه‌ش زیانبه‌خشه بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
جێگای سه‌رنجه له‌م رۆژانه‌دا كه پیسبوونی هه‌وا هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، دانیشتوانی تاران به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌مامك به‌كارده‌هێنن.
سروشتی نه‌گونجاوی شاره‌كه بۆ جووڵه‌ی هه‌وا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل و كۆنیی ئۆتۆمبێله‌كان، ملیۆنەها ماتۆرسكیل له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی پیسكردنی هه‌وای تارانن.
تاران به پێنجه‌م شاری جیهان داده‌نرێت له رووی پیسبوونی هه‌واوه.