Sangar Hamad Azeez
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
کۆمەککردنی ئەو هاووڵاتییانەی کە ناوچە گەمارۆدراوەکانی شاری حەلەب بۆ شاری ئیدلب گواستراونەتەوە درێژەی هەیە.
ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگر کە کۆمەکی رێکخراوە خێرخوازیی و مرۆییەکانی تورکیایان هەڵگرتووە بەرەو کەمپەکانی نزیک دەروازەی سنووری جیلڤەگۆز لە ئیدلب رێیان کردووە.
کۆمەکەکان کە بریتین لە خۆراک، پێخەف، سۆبا و پێداویستییەکانی دیکەی رۆژانە هەوڵدەدرێت بەسەر ئەو خێزانانە دابەش بکرێت کە لە ناوچە گەمارۆدراوەکانی حەلەب بەرەو ئیدلب، گواستراونەتەوە.