Mohammed Baqi Hussein
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەو وڵاتە، دمیتری مێدڤیدێڤ كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی توركیا، یڵدرم بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه رووسییه‌ی كه به 92 سه‌رنشینه‌وه له ده‌ریای ره‌ش كه‌وته‌خواره‌وه، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤیدێڤ كرد.
یڵدرم له پرسه‌نامه‌كه‌یدا به‌ناوی حكوومه‌تی توركیاوه سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی رووسیا كردووه و هاوخه‌میی نیشانداوه.