Mohammed Baqi Hussein,Sarmand Hameed
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
حه‌له‌ب
له‌هێرشێكی ئاسمانیی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب، حه‌وت ئه‌ندامی یەك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسی به‌رگریی شارستانیی شاره‌كه ئیبراهیم ئه‌بو له‌یس له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سوپای ئه‌سه‌د به بۆمبی به‌رمیلی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی حه‌له‌ب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه.
ئه‌بو له‌یس راشیگه‌یاند له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت ئه‌ندامی یەك خێزان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌و ماڵه‌ی له هێرشهكدا كراوه‌ته ئامانج به‌ته‌واوی رووخاوه و ماڵه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به‌رپرسی به‌رگریی شارستانیی حەلەب ئیبراهیم ئه‌بو له‌یس راشیگه‌یاندووه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له‌هه‌وڵی ده‌رهێنان تهرمهكاندان.