Ramal Mahmood
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
لەمیانی ئۆپەرسیۆن بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە قەزای چوکورجای (چەلێ) سەربە پارێزگای هەکاری، دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پارێزگای هەکاری، ئۆپەراسیۆنەکەی گوندەواری قەزای چوکورجای (چەلێ) بە بەشداری یەکەکانی هێزی تایبەتی جەندەرمە کە پێکدێن لە یەکەی سێی فەرماندەی پیادەڕۆ و یەکەی یەکی لیوای کۆماندۆس و یەکەی دووی لیوای سنوور و هێزە ئاسمانییەکان، هێزە ئاسمانەوانییەکانی وشکانی و یەکەکانی تۆپهاوێژ بەردەوامیان هەیە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا پێکدادان لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزە ئەمنییەکان روویدا و دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە حەشارگەیەک لە سەنی تەپە، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی، پێداویستییەکانی ژیان و پزیشکی، سووتەمەنی، موەلیدە، پاتری و بۆمبی دەستی چەکدارانی پەکەکەدا گیرا.