Emre Evren,Çağrı Öner,Muhammet Ali Kemal
22 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2018
ئادیامان - AA
ئهو كهسهی له شارۆچكهی بهسنی سەربە پارێزگای ئادیامان به چهك باوك، برا گهوره، براژن و دوو برازای خۆی كوشت، ههوڵی خۆكوشتنیشیدا.
بهپێی ئهو زانیاریهی دهست ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتووه، س.ئا كه دانیشتووی گوندی ئهغهرلی سهربه شارۆچكهكهیه، به هۆی کێشەی زەویوزار لەگەڵ برا گەورەکەیدا بەناوی حیجابی ئا. تووشی دەمەقاڵە هاتوون.
لە ئەنجامی گەورەبوونی دەمەقاڵەکە، س.ئا دەستی بە تەقەکردنی هەڕەمەکی کردووە و باوك، برا گهوره، براژن و دوو برازای خۆی لە تەمەنەکانی دوو ساڵی و سێ ساڵیدا كوشتووه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.