Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
پاریس- AA
ئەو ئامارانەی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا سەبارەت بەڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٦ بڵاویکردوونەتەوە، ئەوە ئاشکرا دەکەن کە رێژەی ئەنجامدانی تاوان و دزیکردن لەچاو ساڵی رابردووتردا هەڵکشانیان بەخۆوە دیوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە دامەزراوەی ئینتەرستاتسی سەربە وەزارەتەکە بڵاویکردوونەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا لە فەڕەنسا ٢٤٣ هەزار شوێن بڕدراون. ئەم ژمارەیە بەراورد بەژمارەی رووداوەکانی دزیکردن لە ساڵی رابردووتردا لەسەدا ٤ زیادیکردووە.
پاریس لەسەری سەرەوەی لیستی ناوی ئەو ناوچانە دێت کە دزییان تێدا کراوە بەڕێژەی لەسەدا ٩،٢ی کۆی حاڵەتی دزییکردنەکان و دوورگەی کۆرسیکا دوایین ناوچەیە بەڕێژەی ٢،٨.
لەلایەکی دیکەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا ٨٧٢ کەس لەئەنجامی تاوانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ ٨٩٢ قوربانی بەرزبووەتەوە. پێنج یەکی قوربانییەکانی ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی توندوتیژییەکانی ناو خێزانەوە بوون.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٦دا بەراورد بەساڵی رابردووتر بەرەوڕووی هێرشی جەستەیی بوونەتەوە لەسەدا یەک زیادیکردووە و بووەتە ٢١٤ هەزار و ٨٠٠ حاڵەت.