Kemal Karagöz,Rewa Mahmut Hasan
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2017
ئادیامان - AA
شاخی نەمرود کە دەکەوێتە شاری ئادیامان و جوانترین دیمەنی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون لەوێدا دەبینرێت لە ٩ مانگی رابردوودا، ٥٢ هەزار کەس سەردانیان کردووە.
شاخی نەمرود کە لە لیستی رێکخراوی یونیسکۆدایە وەک شوێنەواری دێرین، بەردەوام بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران، لەکاتێکدا جوانترین دیمەنی خۆرئاوابوون لەو شوێنەدا تەماشا دەکرێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ساڵانە رووی تێدەکەن.
لە ئێستادا چەند ناوچەیەک بۆ ئاسانکاری گەشتیاران نۆژەن دەکرێتەوە.
لە ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و رۆشنبیری شارەکە یەوە خراوەتەڕوو کە لە ٩ مانگدا، ٥٢ هەزار کەس سەردانی شاخی نەمرودیان کردووە و لەوانە دووهەزاریان گەشتیاری بیانی بوون.