Mesut Varol,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
وان - AA
کولانەی پشیلەکانی وان کە بوونەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی رەنگی چاوەکانیان لەیەک جیاوازە و لە مەلەوانگەی تایبەتدا مەلە دەکەن.
پشیله‌كانی وان كه به شیرینی، فه‌رووی سپی، رۆیشتنی شێرانه، كلكی گه‌وره و درێژی هاوشێوه‌ی كلكی ڕێوی و تامه‌زرۆییان بۆ مه‌له‌وانی ناسراون, له كولانه‌ی تایبه‌ت له نێو زانكۆی یوزونجو یڵ ده‌پارێزرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پشیله‌كانی وان لە زانكۆی یوزونجو یڵ، پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌بدوڵڵا كایا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند مانگانه به تێكڕایی پێنج هه‌زار گه‌شتیار دێن بۆ بینینی پشیله‌كانی وان.
كایا ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌موو هه‌ستیارییه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پشیله‌یه كه وان پێی ده‌ناسرێته‌وه. گوتی: "له سه‌ر ئاستی جیهان ته‌نها پشیله‌كانی وان هێنده تامه‌زۆری مه‌له‌وانین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له رووبه‌رێكی دیاریكراودا رامانگرتوون و مهوانگهمان بۆ دروست كردن. ئێستا سێ مه‌له‌وانگه‌ی جیاواز هه‌ن بۆ نێره و مێیه و بێچووه پشیله‌كان. چ كاتێك بیانه‌وێت ده‌چن مه‌له‌وانی ده‌كه‌ن".