Hatice Özdemir Tosun,Coşkun Ergül
03 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژەی بەوە کرد کە کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانە.
یڵدرم رایگه‌یاند: "با کەسانی دیکە بە مایکرۆسکۆب بەردەوامبن لە گەڕان بەدوای سەرکۆماردا. کاندیدی ئێمە زۆر دەمێکە گەلەکەمان دیاریکردووە، کاندیدەکەمان کاندیدی گەلە، کاندیدەکەمان پیاوی گەلە. وەک ئاک پارتی بە بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەی داخراوی فراکسیۆنەکە دەرمانکرد عاشقی تورکیا و پارێزەری ستەملێکراوان، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکردەی تورکیا وەک کاندیدی سەرکۆمار رادەگەیەنین. خێری پێوەبێت. خوا یار و ھاوکارمان بێت".
ئه‌و گوتانه‌ی یڵدرم له‌لایه‌ن هه‌موو په‌رله‌مانتارانی ئاماده له هۆڵه‌كه به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازی لێكرا.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، هه‌فته‌ی رابردوو نووسراوی كاندیدبوونی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار واژوو كرد و، راده‌ستی بریكاره‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئاك پارتی كرد.
پەیوەندیدار بەم پرسەوە، 316 په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی، واژوویان داواکارییەکیان واژوو كردووە کە تیایدا سه‌رۆكی گشتیی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-یان وەک كاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشان كردووه.
هاوكات فراكسیۆنی مه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، دوێنێ بڕیاری فراكسیۆنیان ده‌ركرد له‌باره‌ی دیاریكردنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك كاندیدی سهركۆمار.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم و سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سبه‌ینێ كاتژمێر 11:00، به‌یه‌كه‌وه داواكاری پێشكه‌ش به دەستەی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به كاندیدكردنی سهركۆمار ئه‌ردۆغان.