Kerem Kocalar
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئادیامان - AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فێركاریی زانكۆی عه‌نتاب، فێرخوازێكی فڕۆكه‌وانی گیانی له‌ده‌ستدا.
راگری زانكۆی عه‌نتاب، پڕۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی گور له لێدوانێکی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به‌یانیی ئه‌مڕۆ دوو فڕۆكه‌ی فێركاریی كۆلێژی زانستی گه‌ردوونناسی و فڕۆكه‌وانیی زانكۆكه‌یان له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌نتابه‌وه فڕیون.
پڕۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی گور راشیگه‌یاند، نزیك بە كاتژمێر 09:00 یه‌كێك له فڕۆكه‌كان كه فێرخوازێك به‌كاریهێناوه، له‌نزیك شارۆچكه‌ی بهسنی سەر بە پارێزگای ئادیامان كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه و گوتی: "خوێندكارهكهمان كه له هه‌وڵی ته‌واوكردنی 38 كاتژمێر فڕیندابووه له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا. فڕۆكه‌كه‌ی دیكه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.