Kemal Karagöz,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئادیامان - AA
ئه‌بوبه‌كر كڵنچ كه هاووڵاتییه‌كی شاری ئادیامانی توركیایه، به رۆژ له كه‌رتی بیناسازیدا كار ده‌كات و ئێوارانیش به ئامانجی بوونه پاڵه‌وانی كیك بۆكسینگ مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كری ته‌مه‌ن 31 ساڵان كه له شارۆچكه‌ی سامسات ده‌ژی، به رۆژ له بینای قوتابخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه‌یاندا كه له قۆناغی دروستكردندایه كاری سیرامیك ده‌كات و، ئێوارانیش ئاسیا ئه‌جه‌ی كچی كه ته‌مه‌نی دوو ساڵانه له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و روو له هۆڵی وه‌رزشی ده‌كات.
له پاڵه‌وانێتی كیك بۆكسینگی توركیادا كه مانگی تهمووز له شاری ئەلعەزیز بەڕێوەچوو، ئه‌بوبه‌كر پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا و، له پاڵه‌وانێتی كیك بۆكسینگی نێوان ناوچه‌كانیشدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌بوبه‌كر كه ماوه‌ی دوو ساڵه ئاشنای وه‌رزشی كیك بۆكسینگ بووه و به‌خێرایی خۆی له‌گه‌ڵدا راهێناوه، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، رایگه‌یاند: "زۆر حه‌زم له وه‌رزشی كیك بۆكسینگه. پله‌ی سێهه‌می توركیا و پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌یه‌م به‌ده‌ستهێنا. له لقی وشودا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا. پێویسته باوه‌ڕت به‌خۆت بێت بۆ سه‌ركه‌وتن. باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه ببمه پاڵه‌وان".