Abdullah Shukur
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان و شا سەلمان، تاوتوێی پرسی ئاشکراکردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی-یان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز لە بارەی لێکۆڵینەوە لە ئاشکراکردنی رووداوی بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی، جەختیان لەسەر گرنگی پێکھێنانی گرووپێکی کاری ھاوبەش کردەوە.