Abdullah Shukur
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا٦٠ـەمین دەورییەی سەربازیی لە ھێڵی نێوان ناوچەکانی قەڵغانی فورات و منبج ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەربازانی سوپای تورکیا و ئەمریکا، ٦٠ـەمین دەورییەی سەربازییان بە شێوەی ھەماھەنگی و سەربەخۆ لە ھێڵی نێوان ناوچەکانی قەڵغانی فورات و منبج ئەنجامدا.
ئەرکی یەکەمی دەورییەکە رۆژی ١٨ی حوزەیران ئەنجامدرا و، چاوەڕوانیش دەکرێت چالاکییەکان درێژەی ھەبێت.
- نەخشە رێگای منبج
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەی ٤ی حوزەیرانی رابردوودا، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارۆچکەی منبج لەسەر نەخشە رێگایەک رێککەوتبوون.