Hüdayi Gümüş,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2018
وان - AA
له شارۆچكه‌ی چاتاكی وان، بێرییەکان هه‌موو رۆژێك به‌مه‌به‌ستی دۆشینی مه‌ڕه‌كانیان به هێستر رێگای دۆڵ و شاخه‌كان ده‌بڕن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه له‌وه‌ڕگاكان.

بێرییەکان كه له ناوچه‌ی بیلگی ده‌ژین، رۆژانه كاته‌كانی به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی ناوماڵ ده‌ست به گه‌شته سه‌خته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
بێرییەکان كه به سواری هێستر رێگای دۆڵ و چیاكان ده‌بڕن و دوای سێ كاتژمێر رێكردن ده‌گه‌ن به‌و له‌وه‌ڕگایه‌ی مه‌ڕه‌كانی تێدا ده‌له‌وه‌ڕێنن كه سێ هه‌زار مه‌تر له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.

بێرییەکان ئه‌و شیره‌ی ده‌یدۆشن ده‌یكه‌نه ناو ده‌به و سه‌تڵه‌وه و، به‌هه‌مان ئه‌و رێگایه‌ی هاتوون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه.

شه‌ریفه ساربانی، باس له‌وه ده‌كات كه به‌یانیان كاتژمێر 06:00 له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن و، دوای كاره‌كانی ناوماڵ ده‌ست به گه‌شته سه‌خته‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به له‌وه‌ڕگا.

ساربان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی كاته‌كانی رۆژانه‌یان له رێگای له‌وه‌ڕگا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و، گوتی: "دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان ئێواره كاتژمێر حه‌وت ده‌گه‌ینه ماڵه‌وه. هه‌ندێجار له كاتی گه‌شته‌كه‌دا بێرییەکان له هێستره‌كان ده‌كه‌ونه خواره‌وه و بریندار ده‌بن. دوو رێگای دیكه دروستكراون ئه‌گه‌ر ته‌واو بكرێت ئیدی به ئاسانی دێین و ده‌ڕۆین".