Ömer Süt,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئیزمیر - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی له مه‌نده‌ره‌س، ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوی گیانله‌ده‌ستدانی 22 كه‌س له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك له ئیزمیر كه كۆچبه‌رانی نایاسایی هه‌لگرتبوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی له مه‌نده‌ره‌س ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه كه چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه درێژه‌ی هه‌یه، دوای چاره‌سه‌ر به داوای ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌گوازرێته‌وه بۆ دادگا.