İbrahim Erikan,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئادانا - AA
له چوارچێوه‌ی دووه‌مین فێستیڤاڵی له‌زه‌تدا كه له‌لایه‌ن پارێزگای ئاداناوه رێكخرا، له رووباری سه‌یهان چالاكی فلایبۆرد، یاری ئاگرین و نمایشی له‌یزه‌ر و ئاو رێكخرا.

نمایشه‌كان كه له رووباری سه‌یهانی پاركی ناوه‌ند ئه‌نجامدرا له‌لایه‌ن گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و پارێزگاری ئادانا، مه‌حموود ده‌میرتاش و سه‌رۆكی لقی ئادانای ئاك پارتی، فیكره‌ت یه‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ته‌ماشاكرا.
دوای نمایشه‌كان چه‌لیك له لێدوانێكیدا به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له دووه‌مین رۆژدا جۆش و خرۆشی فێستیڤاڵه‌كه دریژه‌ی هه‌بووه.

چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵەکە ته‌ماشای چالاكیه‌كیان كردووه كه به‌مه‌به‌ستی ناساندنی رووباری سه‌یهان رێكخراوه و، گوتی: "هاوتا له‌گه‌ڵ دیمه‌نی ئادانا نمایشێكی سه‌رنجڕاكێشی ئاو ئه‌نجامدرا".
چه‌لیك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو ستانده‌كانی فێستیڤاڵه‌كه پڕببوون و، هاووڵاتیان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌وە هاتبوون بۆ ته‌ماشاكردنی و، گوتی: "له‌گه‌ڵ نمایشه‌كانی ئاودا كولتووری خوانی شاره‌كه نمایشكرا. فێستیڤاڵێكی شار به‌ڕێده‌كه‌ین كه زۆر جوان و به‌سووده. هه‌مووان دڵخۆشن. لێره‌دا تامی خواردنه‌كانی ئادانا ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا لێره كۆنسێرت سازده‌كرێت. له‌گه‌ل ئه‌و نمایشانه‌دا، فێستیڤاڵه‌كه له كۆتایی دووه‌مین رۆژی‌دا گه‌یشته به‌رزترین ئاست".