Sebahatdin Zeyrek,Muhammet Ali Kemal
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
دەنیزلی - AA
پاموککالە کە بە "بەهەشتی سپی" ناودەبرێت و لە لیستی شوێنەوارەکانی یونیسکۆدایە، لەڕووی وێنەگرتنی ئاهەنگەکانی گواستنەوە و مارەکردنەوە رۆڵی ستۆدیۆیەکی سرووشتیی بۆ فۆتۆگرافەران دەبینێت.
بە هۆی سرووشتە دڵرفێنەکەی، ئاوە گەرمە شیفابەخشەکەی و مێژووەکەیەوە، پاموککالە لە سەرجەم جیهانەوە گەشتیار رادەکێشێت و لەپاڵ گەشتیارە بیانییەکاندا بژاردەی ئەو کەسانەشە کە بەنیازن بچنە ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
پاموککالە لەڕووی بژاردەی بووک و زاواکانەوە بۆ وێنەگرتن لە سرووشتدا لە پلەی یەکەمدا دێت و لاوە دەزگیراندارەکان زۆرترین بایەخی پێدەدەن.
فۆتۆگرافەران بەو وێنانەی بووک و زاوا لاوەکان کە لە کاتی نیشتنی خۆردا دەیانگرن، یادەوەرییەکی بێهاوتا بۆ هاوسەرەکان دەخوڵقێنن.
لای خۆیەوە سەرۆکی ژووری فۆتۆگرافەرانی دەنیزلی، ئیبراهیم کاراباجاک لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد لە هەر ١٠ کەپڵێک لە لاوان کە هاوسەرگیریی دەکەن، نۆیان سرووشتی پاموککالە بۆ وێنەگرتن هەڵدەبژێرن.