Sebahatdin Zeyrek
01 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2023
دەنیزلی – AA
ناوچەی پاموککالە لە پارێزگای دەنیزلی بە بەردەڵانە گەچەکانی، گڕاوی سوودبەخش و شارە مێژووییەکانی چوار وەرزی ساڵ گەشتیاران بۆ خۆی پەلکێش دەکات، بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران روویان تێ کردووە.
گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی بە هاتنیان بۆ پاموککالە دەرفەتی پیادەڕۆییان بۆ دەڕەخسێت بەسەر بەردەڵانە گەچەکان و چوونە ناو گۆمە مێژووییە پڕ ئاوەکاندا کە هاوین و زستان پلەی گەرمییەکەی ٣٦ە و هەروەها دەتوانن سەردانی شارە مێژووییەکانیش دەکەن.
بەهۆی هاتنی زۆری گەشتیارانەوە ماوە ماوە نۆرەگرتن لە بەردەم شارە مێژووییەکان دروست دەبێت.
چاغڵا سەید کە لە ئەنقەرەوە هاتووە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دوو جارە دێت بۆ پاموککالە و ناوچەکەی زۆر بە دڵە، ئاماژەی بەوە دا کە پێشنیاز دەکات خەڵک بێت و لە نزیکەوە بیبینێت.
ئەڤریم بوڵوت کە لەگەڵ خانەوادەکەی لە قۆنیاوە هاتووە ئاماژەی بەوە دا شارە مێژووییەکە لە پێناسەکردن نایە و گوتی: "شوێنێکی ئێجگار تایبەتە، پێویستە هەموو کەسێک بێت و لەنزیکەوە بیبینێت. خوا یار بێت دێینەوە".
لای خۆیشیەوە عەلی کۆچ ئاماژەی بەوە دا لە ئاداناوە هاتووە و گوتی: "وێنەگرتن لەگەڵ بەردەڵانە گەچەکاندا جوانترە و کاتێکی زۆر خۆشمان لێرە بەسەر برد".