Kaan Bozdoğan,Muhammet Ali Kemal
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھیوای خواست ئەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ ببێتە مایەی خێر بۆ شاره‌كه و پیرۆزبایی لە ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كرد کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان ھەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، پیرۆزبایی له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كرد كه سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵی به پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان بردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه "ھیوادارم ئەنجامی ھەڵبژاردنی دووباره‌ی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ ببێتە مایەی خێر بۆ ئیستانبوڵ. ئەمڕۆ دووبارە ئیرادەی گەل خۆی نیشانداوە. پیرۆزبایی لە ئیمامئۆغڵو دەکەم کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان ھەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "هەر وەک لەمەوپێش، لە قۆناغی داهاتووماندا بێ چاوخافڵ کردن لە دیموکراسی و سەروەریی یاسا و ئاشتی وڵاتمان، خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییەکەی، لەچوارچێوەی بنەماکانی هاوپەیمانی جمهووردا، بە یەکریزی و پێکەوەیی، بەرەو ئامانجەکانی ٢٠٢٣مان هەنگاو دەنێین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "لە کۆتایی ئەم مانگەدا لووتکەی G-20، سەردانی چین و دواتر باشووری ئەورووپا و لووتکەی باڵقان هەیە. لەبەرامبەر هەموو پرسە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بەردەم تورکیادا لەژێر رۆشنایی بەرژەوەندی میللیماندا هەوڵ دەدەین".