Emin İleri,Hemın Othman Mohammed
26 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
سبه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گەورەشاری ئیستانبوڵ راده‌ستی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌كرێت كه به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یران بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌و گه‌وره‌شاره هه‌ڵبژێردرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پارێزگای ئیستانبوڵه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه ''كاتژمێر ١٨:٣٠ رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩، رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له بینای ساراچهانه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت''.