Murat Paksoy,Etem Geylan,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
07 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كه دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری دا ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ به ناوبراوی دا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه؛ له‌باره‌ی دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، رایگه‌یاند "هه‌ر رۆژه و به تانه و پاساوی جیا جیا هه‌وڵیان دا دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بخه‌نه ژێر كاریگه‌ری خۆیان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش چۆكی دادا. ئیدانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌م".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا له دۆڵی ژیانی بهیلیكدوزو، ئیمامئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مانگی ره‌مه‌زان مانگی یه‌كگرتوویی، به‌یه‌كگه‌یشتن، پاكبوونه‌وه به نزاكان و نه‌خواردنی مافی خه‌ڵكه و ئه‌وان نایانه‌وێت مافی خه‌ڵك بخورێت و خوازیاری ئه‌وه‌ن داهاتووی نه‌وه‌كانیان پڕشنگدار بێت.
ئیمامئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رۆڵه‌یه‌كی جه‌هه‌په‌یه و گوتی: "داوای ده‌نگ له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئییی پارتیش ده‌كه‌م كه له‌م شاره‌دا هاوپه‌یمانین. داوای ده‌نگ له هاوشاریانم كه ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی سه‌عاده‌ت، ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌ن ده‌كه‌م، ده‌نگم پێ بده‌ن. داوا له خوشك و براكانی هه‌ده‌په‌ش ده‌كه‌م ده‌نگم پێ بده‌ن".
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانی ملیۆنەها كه‌س بردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تیایدا سه‌ركه‌وتووبوون 31ی ئادار، لێیان زه‌وت بكه‌ن و ره‌نجیان بدزن.
گوتیشی: "هه‌ر رۆژه و به تانه و پاساوی جیا جیا هه‌وڵیان دا دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بخه‌نه ژێر كاریگه‌ری خۆیان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش چۆكی دادا. ئیدانه‌ی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌م. ئێستا دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیار ده‌دات، چییه به‌پێی ئه‌و تانه نائاساییه‌ی له یاساكانی سندوق دراوه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. به هه‌مان یاسا ساڵی رابردوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یراندا سهركۆمارت هه‌ڵبژارد، ریفراندۆمت كرد، ده‌ستوور گۆڕدرا. ئه‌و كات ده‌ستووریش جێی گومانه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش. ئه‌گه‌ر پێتان وانییه جێی گومانه ئه‌وا ده‌زانم كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ وه‌ك شیری به‌ری دایكم پێم حه‌ڵاڵه. ئه‌م گه‌له ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه".