Uğur Aslanhan,Ramal Abdullah Mahmood
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو رایگه‌یاند: " ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ نییه به‌ڵكو سندوق و رۆژی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له توركیا له‌هه‌مبه‌ری ئه‌و ناحه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كرا".
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له‌گه‌ڵ خاتوو دیله‌ك-ی هاوسه‌ری و مه‌همه‌ت سه‌لیم-ی كوڕی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان روویان كرده قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی هالدون تانه‌ر له ناوچه‌ی بهیلیكدوزو-ی ئیستانبوڵ.
له‌لایه‌ن لایهنگرانیشیهوه به دروشمه‌كانی "هه‌موو شتێك زۆر باش ده‌بێت"، "سه‌رۆك ئه‌كره‌م" و "ماف، یاسا و دادوه‌ری" پێشوازی له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو لێكرا و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق كرد و ده‌نگی خۆی دا.
دواتر ئیمامئۆغڵو گوتی: "ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ نییه به‌ڵكو سندوق و رۆژی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسییه له توركیا له‌هه‌مبه‌ری ئه‌و ناحه‌قیه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كرا. له‌م رووه‌وه گه‌له‌كه‌مان به هه‌ستیاری ماف، یاسا و دادوه‌ری و به ویژدانی خۆیان له پێناو ره‌وایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی بۆ دیموكراسی ئیستانبوڵ و داهاتووی وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌درێن راستترین بڕیار ده‌دات".