Andaç Hongur,Sefa Mutlu,Mücahit Türetken,Ramal Abdullah Mahmood
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌مینه-ی هاوسه‌ری له ناوچه‌ی ئوسكودار-ی شاری ئیستانبوڵ ده‌نگی دا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ.
ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان كاتژمێر ١٢:٢٠ گه‌یشته قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ساففهت چه‌بی.
له باخچه‌ی قوتابخانه‌كه‌ش له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازی له ئه‌ردۆغان كرا و دواتر چووه ئه‌و پۆله‌ی سندوقی ژماره "٣٣٠٠"ی لێیه و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق كرد. دوای پشكینی ناسنامه‌ی سهركۆمار ئه‌ردۆغان و خاتوو ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری له‌و دیوو كابینه‌كانه‌وه سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان و دواتر خاتوو ئه‌مینه ده‌نگی خۆیان دا و كارتی ده‌نگدانیان خسته ناو سندوق.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك و خاتوو ئیسرا-ی هاوسه‌ریشی له هه‌مان سندوق ده‌نگی خۆیان دا.