Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبول - AA
كاندیدی ئاك پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی گەورەشاری ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم له توزڵا ده‌نگی دا.
دوای ده‌نگدان بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ی دەنگدەرانی ئیستانبوڵ داویانه له‌سه‌ر سه‌رو چاومانه، به دڵنیایییه‌وه دروستترین بڕیار ده‌درێت له دڵه‌وه باوه‌ڕه‌م به‌وه هه‌یه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر به ویست یان بێویست هه‌ڵه‌یه‌ك یان ناحهقییهكیمان به‌رامبه‌ر برایه‌كی ئیستانبوڵی و ركابه‌ره‌كانمان كردبێت داوای لێ ده‌كه‌م گه‌ردنم ئازاد بكات".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه یڵدرم گوتی: "هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌لێكی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی تا ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ده‌ستمان هێناوه جێبه‌جێی بكه‌ین تا ئێستانبوڵ ببێته شارێكی جیهانی".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، یڵدرم گوتی: "له‌وانه‌یه له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له نێوان ركابه‌ران و هاووڵاتییاندا دڵ لێك زوویر بوون دروست بووبێت... به‌ڵام ئیدی كاتی وازهێنان له‌وه و سه‌رنج خستنه سه‌ر داهاتوویه".