Merve Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان له ناوچه‌ی باكركۆی شاری ئیستانبوڵ ده‌نگی دا.
په‌روین بوڵدان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان له دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ، رووی كرده قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شهنلیككۆی مورات كۆلوك له باكركۆیی و دوای سڵاوكردن له كارمه‌ندان ده‌نگی دا.
بوڵدان هیوای خواست كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ توركیا و گوتی: "هیوادارم ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌درێن ته‌نها چاره‌نووسی ئیستانبوڵ نا به‌ڵكو چاره‌نووسی ته‌واوی توركیا بگۆڕێت".