Alper Atalay,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه به واژووی هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌للی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه نه‌بینه لایه‌ن له‌نێوان دوو بلۆكی مێژوویی به مكووڕییه‌وه درێژه به رێگه‌ی ستراتیژیی سێیه‌م بده‌ین، له ستراتیژی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ و هه‌نگاوه تاكتیكییه‌كان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئارادا نییه".
په‌روین بوڵدان و سه‌زایی ته‌مه‌للی راگهیهنراوێكیان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ له ٢٣ی حوزه‌یران، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه هه‌ده‌په پارتێكه سیمبولی سیاسه‌تی دیموكراتی و دانوستانی دیموكراتییه و هاتووه: "روونكردنه‌وه‌كانی ئۆجالان له‌باره‌ی هه‌ده‌په كه نوێنه‌ری شێوازێكی نوێیه له سیاسه‌تكردن له توركیا، خاوه‌نی واتا و قووڵاییه‌كی مێژووییه كه زۆر له‌سه‌روو حساباته سیاسییه‌كانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و مشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ئه‌و گوتارانه‌ی كه بیروراكانی به‌ڕێز ئۆجالان كه له ئێستادا له گرتووخانه‌ی ئیمڕالی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سنووردار گوزارشت له بۆچوون و بیروڕاكانی ده‌كات و هێشتا له دۆخێكی دابرێنراودایه و په‌یوه‌ست به كاتێی مێژوویی دیارییكراو سه‌باره‌ت به لایه‌نداریی-بێلایه‌نی، نیازمهندبوون- بێ نیازیی گوتوویه‌تی، كردنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه به حساباتی سیاسیی هه‌نووكه‌یی و مشتومڕی هه‌ڵبژاردن، ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردنی زه‌مینه‌ی سیاسیی دیموكراتیی بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه چاره‌سه‌ری دیموكراتی كێشه‌ی كورد و زیان به به‌ره‌نگاریی دیموكراسی و ئاشتی ده‌گه‌یه‌نێت".
"ئه‌وه له‌بیرناكرێت كه ئۆجالان یه‌كێكه له ئه‌ندازیارانی بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ده‌په، كه پێگه‌یه‌كی سیاسیی گرنگی له ئاشتی و دیموكراسییدا هه‌یه. هه‌ڵوێستی نا ئه‌خلاقی و هه‌لپه‌رستانه دژی ئۆجالان كه یه‌كێكه له گرنگترین موخاتهبهكانی چاره‌سه‌ر دیموكراتیی كێشه‌ی كورد و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ره‌نگاریی توركیا له بواره‌كانی ئاشتی، دادپه‌روه‌ریی، یه‌كسانیی و ئازادیی له‌بارده‌بات".
جه‌خت لهوهشكراوهتهوه كه هه‌ده‌په نه‌بووه‌ته لایه‌نێك له سیاسه‌تی جه‌مسه‌رگیریی كه له نێوان هاوپه‌یمانیی جمهوور و هاوپه‌یمانیی میلله‌ت.
- ''گۆڕانكاری له ستراتیژی هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ جێگه‌ی باس نییه''
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه به واژووی بوڵدان و ته‌مه‌للی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: '' روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئۆجه‌لان دیدگای سیاسیی فراوانی زۆر روونه و، گوتوویه‌تی 'رێگه‌ی سێهه‌م ئێوه‌ن'. ئه‌و 'رێگه‌ی سێهه‌مه'ی هه‌ده‌په رێگه‌ی دیموكراسییه، رێگه‌ی ئاشتییه. رێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه له زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شی دیموكراسیدا. هه‌ده‌په دژی سته‌م، ناڕه‌وایی و سه‌پاندنه جا له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بێت. وه‌ك هه‌ده‌په به‌و ستراتیجی سیاسه‌ت و تاكتیكانه‌ی تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی كردووه هه‌وڵدراوه ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په لاواز بكرێت كه كاتێ به‌هێزده‌بێت ده‌بێته كاراكته‌رێكی ئۆلیگار، هه‌روه‌ها هه‌وڵدراوه ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها دیموكراسییه‌كان بدرێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ''له هه‌مان كاتدا ستراتیجمان راكێشانی ته‌واوی هێزه نه‌یاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ هه‌ستی دیموكراسی به‌رامبه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی توركیا، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كورد. له‌و رووه‌شه‌وه روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئۆجه‌لان و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ده‌په تا ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی كردووه یه‌كانگیرن. ئۆجه‌لان و هه‌ده‌په-ش پێداگرن له‌سه‌ر شێوازی سیاسه‌تی دیموكراسیی و چاره‌سه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كانی توركیا كه بوونه‌ته پێشهاتێكی هه‌نووكه‌یی، گرنگه به‌شێوه‌یه‌ك تاوتوێبكرێت كه دانه‌به‌زێنرێت بۆ ئاستی ته‌نها هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه نه‌بینه لایه‌ن له‌نێوان دوو بلۆكی مێژوویی به مكووڕییه‌وه درێژه به رێگه‌ی ستراتیژیی سێیه‌م بده‌ین، له ستراتیژی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ و هه‌نگاوه تاكتیكییه‌كان، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ئارادا نییه".