Ayşe Böcüoğlu Bodur,Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر، له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-٤٠٠ی رووسییه‌وه رایگه‌یاند: "راده‌ستكردن له‌و رێككهوتهدا ده‌بێت كه سهركۆمار(ی توركیا) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی به‌رگری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیسماعیل ده‌میر، له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئێس-٤٠٠ی رووسییه‌وه به میدیاكارانی رایگه‌یاند "راده‌ستكردن له‌و رێككهوتهدا ده‌بێت كه سهركۆمار(ی توركیا) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه. سیسته‌مه‌كه تێكه‌ڵه و پرۆسه‌كه به ٢-٣ رۆژ ته‌واو نابێت و راده‌ستكردنه‌كه كاتی ده‌وێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سزا خستنه سه‌ر پیشه‌سازی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی نۆ وڵاته ، گوتی: "هیچ وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی نییه به ته‌نها بڵێ تۆ له‌و هاوبه‌شێتیه ده‌رده‌كه‌م. پێویسته به كۆی ده‌نگی وڵاتانی به‌شدار ئه‌م بڕیاره بدرێت. ئێستاش به‌شێك له پارچه‌كانی ئێف-٣٥ به‌رهه‌م ده‌هێنین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا ئه‌مریكا بڕیاری سه‌پاندنی سزای دا به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وشه سه‌خته رێوشوێنی خۆمان ده‌گرینه به‌ر. به‌هێزی زیاتره‌وه له سه‌ختییه‌كان ده‌رده‌چین".