Rewa Mahmood Hasan
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس لەبارەی کڕینی سیستەمی S-400ی رووسی لە لایەن تورکیا رایگەیاند "ئەگەر تورکیا کڕینی S-400 تەواو بکات، مەترسی کردنەدەرەوەی هەیە لە پرۆگرامی F-35، ئەمەش تەنها توانای تورکیا بۆ بەرگریی لاواز ناکات، هاوکات زیان بە بەرهەمهێنەرانی تورک دەدات کە هاوشانن لە هەمان پرۆگرامدا".
مایک پێنس لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی هاوبەشی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ و گێرمان مارشاڵ فەند لەژێر ناوی "ناتۆ یەکی دەخات: لە 70 ساڵەی هاوپەیمانێتیەکەدا" گوتەیەکی پێشکەش کرد.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ئاماژەی بە کڕینی S-400ی رووسی لە لایەن تورکیاوە کرد و ئاماژەی بەوەدا کە کڕینی سیستەمی بەرگری رووسی جۆری S-400 لە لایەن تورکیاوە بە بەهای دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر هێزی ناتۆ و هاوپەیمانی دروست دەکات و گوتی: "سەرەڕای دەستەبەرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکی، بەردەوامیدانی تورکیا بەم پلانە (کڕینی S-400) مایەی ناڕەزایەتییە. ئەگەر تورکیا کڕینی S-400 تەواو بکات، مەترسی کردنەدەرەوەی هەیە لە پرۆگرامی F-35، ئەمەش تەنها توانای تورکیا بۆ بەرگری لاواز ناکات، هاوکات زیان بەرهەمهێنەرانی تورک دەدات کە هاوشانن لە هەمان پرۆگرامدا".