Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند کە له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به‌چڕی تاوتوێی پێشهاته‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، كراوه.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبه‌رت پاڵادینۆ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "پۆمپیۆ پشتگیری خۆی خسته روو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به دانوستانه‌كان په‌یوه‌ندیدار به باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، هه‌روه‌ها هۆشداری دا له‌وه‌ی كه كرده‌ی سه‌ربازی تاكلایه‌نه‌ی توركیا له ناوچه‌كه له‌وانه‌یه ئاكامی رووخێنه‌ری به‌دوادا بێت".
پاڵادینۆ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پۆمپیۆ باسی له ره‌وشی ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكیانه كردووه كه له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و نووسیوویه‌تی "وه‌زیر پۆمپیۆ نیگه‌رانی خۆیشی له ئه‌گه‌ری كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی رووسی له لایه‌ن توركیاوه، ده‌ربڕیووه. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌لی ئابووری یه‌ده‌گ كراوه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا".
چاوش‌ئۆغڵو به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ به‌بۆنه‌ی حەفتایهمین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی ناتۆ له نیویۆركه. ناوبراو له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن كۆده‌بێته‌وه.