Muhammet İkbal Arslan,Ramal Abdullah Mahmood
04 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "دیاره ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه نووسراوه و وه‌ك چۆن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس نه‌كراوه ته‌نانه‌ت باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ نه‌كراون".
حامی ئاكسۆی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نووسراوه‌ی له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاراسته‌ی كرا، رایگه‌یاند: "دیاره ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه نووسراوه و وه‌ك چۆن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس نه‌كراوه ته‌نانه‌ت باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ نه‌كراون. پێشتریش له‌و لێدوانانه‌ی دراون دووچاری كێشه‌ی هاوشێوه بووین، پێویستییه‌كی سروشتی نێوان هاوپه‌یمانیمان ئه‌وه‌یه لێدوانی پوختتر بدرێن و به‌تایبه‌ت باس له پرسگه‌لێك نه‌كرێت كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا تاوتوێ نه‌كراون".