Rewa Mahmood Hasan
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
یاریدەدەری سەرکۆماری تورکیا فوئات ئۆکتای رایگەیاند "دەبێت ئیتر ئەمریکا بڕیار بدات. ئایا وەک هاوپەیمانی تورکیا دەمێنێتەوە، یاخود دەست لەناو دەستی تیرۆریستان، لەبەرامبەر دوژمنەکانماندا ئێمە دەخاتە دۆخێکی ئاستەنگەوە و دۆستایەتیمان دەخاتە مەترسییەوە".
ئۆکتای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و لەهەژماری خۆی وەڵامی لێدوانێکی یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا مایک پۆمپیۆی دایەوە کە دەربارەی کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ی رووسی لە لایەن تورکیاوە دابووی.
ئۆکتای دەڵێت: "دەبێت ئیتر ئەمریکا بڕیار بدات. ئایا وەک هاوپەیمانی تورکیا دەمێنێتەوە، یاخود دەست لەناو دەستی تیرۆریستان، لەبەرامبەر دوژمنەکانماندا ئێمە دەخاتە دۆخێکی ئاستەنگەوە و دۆستایەتیمان دەخاتە مەترسییەوە".