Rewa Mahmood Hasan
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی مایک پۆمپیۆدا بەمەبەستی تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی تورکیا-ئەمریکا چاویان بەیەک کەوت.
کۆبوونەوەکە لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ٤٠ دەقەی خایاند.
ئەوەی زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ئەم دواییە تاوتوێ کراوە.
چاوشئۆغڵو بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی دروست بوونی ناتۆوە بەسەردانێک گەیشتۆتە واشنتۆن و سبەینێ بەشداری دەکات لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ.
هەر لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتۆن، چاوەڕێ دەکرێت چاوشئۆغڵو لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جۆن بۆڵتۆن کۆببێتەوە.