Muhammet Ali Kemal
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەڵسەنگاندنی بۆ گوتەكانی نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەشار جەعفەری كرد.
جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا نووسیویەتی: ''نوێنەری رژێمی ئەسەد لە نەتەوە یەكگرتووەكان، دانی بەوەدا ناوە كە هاوكاریی پەیەدە دەكەن و هاریكاری یەكترن. زۆر روونە كە ئەم هاوپەیمانێتییە خراپە کە داعشی نەكردووەتە ئامانج و جەنگی لە دژی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەو و هاووڵاتییانی سڤیل بەرپاكردووە. داعش و پەیەدە تەنها كرێگرتە و رووكارن''.