Hemn Osman
30 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان پێش ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری په‌رله‌مانتارانی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاك پارتی كه له بینای رێكخستنی پارته‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی لقی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاكپارتییه‌وه رێكخرابوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ئەو گوتیشی: "هه‌ده‌په و رووداوه‌كانتان بینی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانمان گوتی 'قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان ئومێدی گه‌وره‌ی هه‌یه، پێویسته لێره بێ ئومێدیان نه‌كه‌ین، با دامه‌زراوه‌ی سیاسی كۆببنه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ین، پردی نوێ بنیات بنێین و به راوێژ پێكه‌وه وڵات به‌ڕێوه به‌رین' به‌ڵام به‌هۆی ده‌نگی په‌رتبوو و لێدوانی نابه‌رپرسیاری هه‌ده‌په‌وه، وه‌ك ده‌زانن ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ناكرێت. ئه‌و رێگه‌ی له‌م دواییانه‌دا هه‌ده‌په گرتویه‌ته‌به‌ر، له رووی سیاسیه‌وه رێگەیه‌كی راست نییه. هه‌ده‌په رێگەیه‌كی گرتۆته‌به‌ر، ده‌رچوونی نییه و به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش كه له‌و زۆنگاوه‌دا په‌له‌قاژه بكات، زیاتر نوقم ده‌بێت".
ئاكدۆغان، باسی له‌وه كرد كه كورده‌كان گه‌وره‌ترین قوربانی ئه‌و خهندهقانهن كه هه‌ڵكه‌ندراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دانراون و گوتی: "په‌كه‌كه، گه‌وره‌ترین سته‌م و خراپه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات. ئێمه رێگه به‌وه ناده‌ین. له‌به‌رئه‌وه ده‌سته‌به‌ركردنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایش گرنگترین شتن. سه‌ره‌تا هه‌ده‌په ناپاكی به‌رامبه‌ر قۆناغی چاره‌سه‌ری كردبوو، ئه‌مڕۆش سیاسه‌تی دیموكراسی ژه‌هراوی ده‌كات. پێویسته ئه‌وه‌ش زۆر به‌باشی ببینرێت. له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ر كه‌سیك بڵێت ده‌سه‌ڵاتی قسه‌كردن به‌ناوی كورده‌وه لای منه، خۆی وه‌ك خاوه‌نی كورد ببینێت و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه ده‌ربكات، كارێكی هه‌ڵه ده‌كات. به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانمان هه‌وڵی خۆی دا به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه بێهووده مایه‌وه".