Sangar Hamad Azeez
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەم هەفتەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو داوایانە دەکرێت کە پێشکەشکراون بۆ کڕینی کۆمپانیای تویتەر.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەوی ( وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، کۆمپانیای ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە بانگەشەی ئەوە دەکرا خاوەنەکەی نیازی فرۆشتنی ماڵپەڕەکەی هەبێت، لەم هەفتەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ داوای کڕیاران دەکات.
دەگوترێت کەوا تاوەکو ئێستا پێنج کۆمپانیای زەبەلاح کە لە نێوانیادا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، واڵت دیزنی و سەیڵس فۆرس بەدیدەکرێت خوازیاری کڕینی ئەو کۆمپانیایەن.
هەر بەگوێرەی هەواڵەکە کۆمپانیای سەیڵس فۆرس کە ناوەندەکەی لە سان فرانسیسکۆ-یە، دڵنیایە لە کڕینی تویتەر.
سەرۆکی کۆمپانیای سەیڵس فۆرس، مارک بێنیۆف ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ٢٠ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای تویتەر دەدات و گوتیشی کەوا تویتەر وەک ئەڵماسی رەش وایە.
لەلایەکی دیکەوە چەند سەرچاوەیەکی دیکە باس لەوە دەکەن کەوا کۆمپانیای واڵت دیزنی بەهێزی کێبەرکێ دەکات بۆ کڕینی تویتەر.