Sinan Doğan
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
بۆگۆتا - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بە پاساوی پێشێل کردنی یاساکانی کۆمپانیاکە، هەژماری فەرمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڤەنزوێلا-ی هەڵپەسارد.
بەگوێرەی هەواڵێکی راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ڤەنزوێلا، بەڕێوبەری گشتی تویتەر، جاک دۆرسەی، ئەوەی ئاشکرا کردوە کە بەهۆی پێشێل کردنی یاساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە هەژمارەکە بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردراوە.
لە بەرامبەردا هەژماری کۆمسیۆنی ئەنجوومەنی نیشتمانی کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا-یە تا ئێستا کارایە.