Mehmet Tosun
02 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌ی خواست كه هه‌ردووكیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
لە تویتەکیدا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ئەردۆغان رایگەیاند: ''هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و خانمی یەکەم میلانیا ترەمپ دەخوازم لە پشکنینەکانیان بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە، ئومێدەوارم بەبێ هیچ کێشەیەک قۆناغی کەرەنتینە تێپەڕێنن و هەرچی زووە چاکببنەوە''.