Muhammet Ali Kemal
27 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردەوە دەست بە تاقیکردنەوەی رێگەدان بە نووسینی ٢٨٠ پیت لەجیاتی ١٤٠ پیت دەکەن لە یەک تویتدا.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن تویتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، لە تویتی هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی، ئیسپانی، پورتوگالی و فەڕەنسیدا سنووری ١٤٠ پیت کە رێگەی پێدراوە، جار جار بەکارهێنەران تووشی ئاستەنگ دەکەنەوە.
لە روونکردنەوەکەی تویتەردا هاتووە کە لەسەدا نۆی تویتە ئینگلیزییەکان لە سەرووی ١٤٠ پیتەوەن و لەبەرامبەر ئەمەشدا تەنها لەسەدا ٠.٤ی تویتەکانی زمانی ژاپۆنی دەگەنە ئەو ئاستە.
هەروەها باس لەوەکراوە لە هەریەک لە زمانەکانی ژاپۆنی، چینی و کۆرییدا لە رێگەی یەک پیتەوە دەکرێت دوو هێندەی ئەو زانیارییانە بڵاوبکرێنەوە کە لە هەریەک لە زمانەکانی ئینگلیزی، ئیسپانی، پورتوگالی و فەڕەنسی لە رێگەی هەمان ژمارەی پیتەوە بڵاودەکرێنەوە، تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە هەر تویتێکی ئینگلیزیی بە تێکڕا ٣٤ پیت و هی ژاپۆنی ١٥ پیتە.
تویتەر رایگەیاندووە بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی بتوانن بە شێوەیەکی باشتر گوزارشت لەخۆیان بکەن، ژمارەی پیتە رێگەپێدراوەکان بۆ ٢٨٠ پیت بەرزدەکرێتەوە و ئەم گۆڕانکارییە هەریەک لە زمانەکانی ژاپۆنی، چینی و کۆریی ناگرێتەوە.